گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن
له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ناو بڕیارانه‌ی په‌رله‌مانی به‌غدا، به پێدانی ده‌سته‌ڵات به حكوومه‌تی (حه‌یده‌ر عه‌بادی)، داخستنی ئاسمانه‌ڕێكانی هه‌رێمی كوردستانه به دنیای ده‌ره‌وه‌دا.
له‌وباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هێڵی فڕۆكه‌وانیی لوفتهانز ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاندووه، گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر ڕاناگرێت كه حه‌فته‌ی جارێك گه‌شت بۆ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات.
لوفتهانز هه‌موو ڕۆژانی شه‌ممه‌یه‌ك گه‌شتی بۆ هه‌ولێر هه‌یه، سبه‌ی شه‌ممه‌ش گه‌شته‌كه‌ی دواناخات و ئه‌نجامی ده‌دات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمپانیای "ئاوستریان وینگس"ی نه‌مسایی كه ڕۆژانه گه‌شتی بۆ هه‌ولێر هه‌یه رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقه‌وه بۆ راگرتنی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی پێنه‌گه‌یشتووه، بۆیه پلانی گه‌شته‌كانیان هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24یش، هێڵی فڕۆكه‌وانیی "جێرمانیا"ی ئه‌ڵمانیاییش، ره‌تی كردووه‌ته‌وه هیچ گه‌شتێكی خۆی رابگرێت.
گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیاكه‌ش رایگه‌یاندووه، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌شته‌كان و چاودێری دۆخه‌كه‌ش ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی پێشهاتی نوێیش، سه‌رنشینان له گۆڕانكارییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانى توركیایش، هێلی فڕۆكه‌وانیی توركیش ئێرلاینز، حه‌فته‌ی دابێ ده‌ست به گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا به ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، هێڵه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق ناگرێته‌وه.
به گوته‌ی (ته‌لار فایه‌ق) به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و (تایه‌ر عه‌بدوڵڵا)ی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕگه‌ی سلێمانی، 40 بۆ 50%ی گه‌شته‌كانی عێراق بۆ دنیا، له ڕێگه‌ی فڕگه‌كانی كوردستانه‌وه‌ن.
kdp-
