پسپۆڕێكی میسڕی: كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕێی لێ نه‌گرت، ڕاپرسییه‌كه‌ی كوردستان یاساییه
ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان كه له 25ی ئه‌م مانگه‌دا ئانجام درا و 92،73ی ده‌نگی به‌ڵێی به ده‌ست هێنا، له ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و، وه‌ك ئه‌وه‌ی (ئه‌یمه‌ن سه‌لامه) كه مامۆستای یاسای گشتیی نێوده‌وڵه‌تییه ده‌ڵێ، مافی گه‌لانه كه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كه خه‌ڵكی میسڕه، به پێگه‌ی 'ئه‌لحوڕڕه'ی راگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان سێ ڕوكنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌ن ''گه‌ل، هه‌رێم و حكوومه‌ت'' ئه‌مانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی راپرسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندان.
(ئه‌یمه‌ن سه‌لامه) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، مافی گه‌لان بۆ بڕیاردان له چاره‌نووس، له به‌ندی یه‌كه‌می په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مه‌ده‌نی و سیاسیی‌دا باس كراوه.
هه‌ر ده‌رباره‌ی راپرسییه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له باشووری كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، (سه‌لامه) ده‌ڵێ، ''له هه‌مبه‌ر هه‌مان پرسدا له نامیبیا و سه‌حرای ڕۆژئاوا، دادگای نێوده‌وڵه‌تی ددانی پێدا نا.''
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ و پسپۆڕه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ''ته‌نیا له یه‌ك كاتدا ڕێ به بڕیاردان له مافی چاره‌نووسی گه‌لان ده‌گیرێت، كه بێت‌و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌ی بكات، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌رانبه‌ر به ڕاپرسییه‌كه‌ی كوردستان نه‌كرا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ته‌نیا راگه‌یێندراوێكی مێدیایی بڵاو كرده‌وه.''
له جیهانی عه‌ره‌بیدا، دوو راپرسی كراون له‌باره‌ی بڕیاردان له چاره‌نووس، بێئه‌وه‌ی شه‌ڕ ڕوو بدا، یه‌كێكیان جیبۆتی و ئه‌وی دیكه‌ش جوزر قه‌مه‌ره. فه‌ڕه‌نسایش له‌و دوو باره‌دا راپرسی ئه‌نجام داوه.
به گوته‌ی ئه‌و ئاكایمییه میسڕییه، پسپۆڕانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ''به‌های یاسایی بۆ ددانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌باری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تدا'' دابه‌ش بوون، ئاماژه‌یشی دا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌ولێریش ڕه‌نگه به واتای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت بێ.
گه‌وره‌توێژه‌ری ئه‌مه‌ریكایی (هاردین لانگ) كه توێژه‌ره له نێوه‌ندی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكایی، ده‌ڵێ، راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، وابه‌سته‌ی ئامانجی راپرسییه.
ئه‌و گه‌وره‌توێژه‌ری ئه‌مه‌ریكاییه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه، ئامانجی هه‌ولێر له راپرسی، به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدادا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان.
له زۆر بۆنه‌ی بانگه‌شه‌ی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاندووه، ئانجامدانی راپرسی، به واتای ده‌ستبه‌جێ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكه ده‌بێ به سه‌ره‌تای گفتوگۆ و دانوستانێكی جیددی له نێوان حكوومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدادا، چونكه حێشتا پرسگه‌لێك هه‌ن كه پێویستیان به ڕێككه‌وتن هه‌یه.
kdp-
