نووسه‌رێكی میسڕی: زۆر زیانبار بووین كه ڕه‌مه‌كی و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی داگیركاران سنووره‌كانمان دیاری كران
(جه‌مال عه‌بدولجه‌واد) هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، ده‌بێ عه‌ره‌ب له‌به‌رده‌م ئه‌م مافه مێژووییه بێده‌نگ بێ.
وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی داوه، پێكه‌وه‌ژیانی عه‌ره‌ب و كورد له یه‌ك نیشتیمان‌دا ناچاری بووه و دیاریكردنی سنووری ده‌وڵه‌ته‌كانیان به ده‌سته خۆیان نه‌بووه، به‌ڵكه ڕێككه‌وتننامه‌ی داگیركاریی سایكس پیكۆ سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ریاندا.
نووسه‌ر وه‌بیر وڵاتانی عاره‌بان دێنێته‌وه، ''زۆر زیانبار بووین كه ڕه‌مه‌كی و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی داگیركاران سنووره‌كانمان دیاری كران، ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رانه‌ش نییه، گه‌ر هه‌ندێكمان بمانه‌وێ به زه‌بری هێز و تاكڕۆیانه جارێكی دیكه نه‌خشه‌ی سنووره‌كان بكێشینه‌وه.''
kdp-
