دوكان: له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گه‌نجێكى عه‌ره‌ب گیانى له‌ده‌ست دا
ڕائید به‌رهه‌م شێرزاد، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دوكان ڕاىگه‌یاند: "له سه‌ر ڕێگای سلێمانی - دوكان له به‌رانبه‌ر گوندى ( كانی سارد) ى سه‌ر به شارى دوكان، به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه كه‌سێكى به نه‌ته‌وه عه‌ره‌ب ته‌مه‌ن ( 29) ساڵ گیانى له‌ده‌ست دا و و دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "هۆكارى ڕووداوه‌كه پابه‌ندنه‌بوونى شوفێره‌كه‌وه بووه به ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆوه ده‌گه‌ڕێته‌وه،".
دواى ڕووداكهش هه‌ردوو برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن گواسترانه‌وه و ته‌رمه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوهىر كرا.
باس‌نیوز
