دوكان: له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا گه‌نجێكى عه‌ره‌ب گیانى له‌ده‌ست دا

 دوكان: له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا گه‌نجێكى عه‌ره‌ب گیانى له‌ده‌ست دا
ێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ( 29 / 9 / 2017) له‌ سنوورى شارى دوكان به‌هۆى ڕوداوێكى هاتوچۆوه‌ كه‌سێكى به‌ نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌ب، گیانى له‌ده‌ست دا.

ڕائید به‌رهه‌م شێرزاد، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دوكان ڕاىگه‌یاند: "له‌ سه‌ر ڕێگای سلێمانی - دوكان له‌ به‌رانبه‌ر گوندى ( كانی سارد) ى سه‌ر به‌ شارى دوكان، به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه‌ كه‌سێكى به‌ نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌ب ته‌مه‌ن ( 29) ساڵ گیانى له‌ده‌ست دا و و دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون".

هه‌روه‌ها گوتیشى: "هۆكارى ڕووداوه‌كه‌ پابه‌ندنه‌بوونى شوفێره‌كه‌وه‌ بووه‌ به‌ ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،".

دواى ڕووداكه‌ش هه‌ردوو برینداره‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن گواسترانه‌وه‌ و ته‌رمه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌ىر كرا.









باسنیوز
Top