بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى بڕیارى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كان چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌درێن
خۆبه‌خشانى تۆڕى گه‌نجانى نیشتمان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29/ 9/2017 كاتژمَر 4:00 به‌هه‌زاران په‌یامی ئاشتى له ڕێگه‌ى باڵۆنه‌وه بۆ ئاسمانى شارى هه‌ولێر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوێكدا هاتووه، چەندین چالاکی کچان و کوران ئەنجام دەدرێن، وەک رێگەیەکی ئاشتیخوازانە تاوەکو داوای رەتکردنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتیەکانی کوردستان بکات.
بڕیاره چالاکیییهكان لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
