ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا: گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن
كۆمپانیای فرۆكه‌وانیی (لۆفتهانزا)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، كه هیچ گه‌شتێكی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ناوه‌ستێنێت و له رۆژی شه‌ممه (30-9-2017)، گه‌شته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن.
هاوكات له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، كۆمپانیای فرۆكه‌وانیی (ئۆستیریان وینگس)ی نه‌مساوی ڕاى گه‌یاندووه، كه تا ئێستا هیچ داوایه‌كیان له حكوومه‌تی عێراق بۆ وه‌ستاندنی گه‌شته‌كانیان پێ نه‌گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، كه هیچ گه‌شتێكیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دوا ناخه‌ن، له ڕاگهیاندراوهكهیدا هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "چاودێری ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و گه‌شته‌كانیش بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بن".
به‌هۆى ئه‌وه‌ى له 25ى ئه‌یلوولى رابردوو، هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوویی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دا و به زیاتر له 92% ده‌نگى (به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهات، حكوومه‌تى عێراق به‌هاوكارى ئێران و توركیا ده‌ستى به‌ده‌ركردنى چه‌ند بڕیارێك وه‌ك سزادانى گه‌لى كوردستان، كردووه، له‌وانه‌ش ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌وانى بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى نێوده‌وڵه‌تى، كه بڕیاره‌كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:00 ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
باسنيوز
