پارێزگاى سلێمانى.. سێ ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندا كێشا و قوربانى لێكه‌وته‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28 / 9 / 2017 له‌سه‌ر ڕێگاى ڕانیه – خه‌له‌كان به‌هۆى ڕوداوێكى هاتوچۆوه (8) كه‌س بریندار بوون.
مه‌ڵبه‌ند محمه‌د، لێپرسراوی كارگێرى نه‌خۆشخانه‌ی خه‌له‌كان له لێدوانێكداڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ڕووداویكى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى ڕانیه – خه‌له‌كان له نزیك گوندى بێستانه ڕوویدا".
ڕوونیكرده‌وه، كه سێ ئۆتۆمبێل خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه و به‌هۆیه‌وه (8) سه‌رنشینى ئۆتۆمبیله‌كان بریندار بوون.
گوتیشى: "دواى ڕووداوه‌كه پۆلیس و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و برینداره‌كانیش گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ى خه‌له‌كان".
bas news-
