حكوومه‌تى ده‌وڵه‌تى عێراق داواى به‌ندكراوه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه
حکوومەتی ده‌وڵه‌تى عێراق بەفەرمی داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، تەواوی ئەو بەندکراوانەی بەتاوانی جیاجیا لە گرتوخانەکانی ھەرێمی کوردستان، بەندکراون، ڕادەستیانى بکاتەوە. به‌رپرسێكیش ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، بەغدا ناتوانێت داوای ئەو بەندکراوەنە بکاتەوە.
دانا شەھید جەزا، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی،، ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، بەندکراوەکانی گرتوخانەی ( سووسێ) لە پارێزگای سلێمانی ڕادەستی بەغدا بکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی بەغدا یەکێکە لەو فشارە سیاسیانەی، کە بەھۆی سەرکەوتنی پرسی ڕیفراندۆمەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە دژی ھەرێمی کوردسان، ده‌یكات.
هه‌روه‌ها، گوتیشی:" بەغدا ناتوانێت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ داوای بەندکراواکانی له ھەرێمی کوردستان بکات، چونکە گواستنەوەی تیرۆر پەیوەندی بە بڕیاری دادگاوە ھەیە، ئەگەر دادگا بڕیاری گواستنەوەی بەندکراوی کەیسی تیرۆر لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەرنەکات، بەغدا ناتوانێت داوایەکی لەوشێوەیە لە ھەرێمی کوردستان بکات".
گرتووخانه‌ى (سووسێ) یه‌كێكه له گرتووخانه فیدڕاڵییه‌كان و له سنوورى پارێزگاى سلێمانیدایه، به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ندكراوه‌كانى عێراق له‌و گرتووخانه‌یه ماوه‌ى سزاكانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
bas news-
