ماوەى زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی درێژکرایەوە

ماوەى زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی درێژکرایەوە


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه‌ ماوەى (زانکۆلاین) تا رۆژى شەممە ڕێکەوتى(30-9-2017) بۆ دەرچووانى خولى یەکەم و دووەمی قوتابیانی پۆلی 12 درێژ كراوه‌ته‌وه‌.





عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند: "لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە خوێندکاران بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (48) كاتژمێری دیکە واتە تا كاتژمێر (12)ی شەوى رۆژى شەممە رێکەوتى (30-9-2017) بۆ دەرچووانى خوولى یەکەم و دووەمى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە".



گوتیشی: "لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بەخوێندکاران، بەتایبەت خوێندکارانى خولى یەکەم کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیووە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن بەهەمان شێوەى خوێندکارانى دەرچوى خولى دووەمى قۆناغى دوانزەیی ئامادەیی سوودمەندبن و فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە".



ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە زیاتر گوتی: "داوا لە دەرچووانى خوولى یەکەم و دوەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین, کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردووه‌ته‌وه‌ پێویستە لەماوەى ئەو دوو رۆژەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین".

bas news-
Top