عەرەبە سوننەکانی ٦ پارێزگای عێراق، سزادانی کوردستان لەلایەن بەغدا رەتدەکەنەوە
له كۆنگره‌كه‌دا، كه هۆزه عه‌ره‌به سوننه مه‌زهه‌به‌كانی 6 پارێزگای عێراق به گشتی و ناوچه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌تی به‌شدار بوون و بۆ میدیاكان دووان، هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی نوێی كوردستان و ڕه‌وشی حوكمڕانی له‌عێراق خسته‌ڕوو و دژی ئه‌و بڕیارانه وه‌ستانه‌وه، كه له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه دژی كوردستان ده‌ركراون سزادانی كوردستانیان لەلایەن بەغدا رەتکردەوە.
له سه‌ره‌تای كۆنگره‌کە میدیاییه‌كه‌دا، (ناجح میزان)، كه‌سایه‌تیی سیاسیی سوننەی عێراقی، هێرشی توندی كرده سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق و به ده‌وڵه‌تێكی تائیفی ناوی برد و گوتی: ''برایانی كورد سوننه‌كانیان له مردن ڕزگار كرد، ئێمه له‌گه‌ڵ مافی چاره‌ی خۆنووسینین بۆ كورد، به‌ڵام ئیمه‌ش، وه‌ك سوننه‌كانی عێراق، داوای دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خۆمان ده‌كه‌ین.''
(ناجح میزان) ئاماژه‌ی به ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان كرد و گوتی: ''پێویسته له ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستاندا مافی هه‌مووان ڕه‌چاو بكرێت و ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی بێت و پێگه‌ی ئێمه له‌و پارێزگایانه‌ی ده‌ژین دیاری بكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به ته‌واوی پارێزگا سوننییه‌كانی عێراقیش بدرێت، بێگومان په‌یوه‌ست ده‌بن به ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه.''
هه‌روه‌ها ڕووی ده‌می كرده سوننه‌كانی عێراق و گوتی: ''كوردستان ئێمه‌ی له مردن ڕزگار كردووه، نابێت به‌رامبه‌ریان بێئه‌مه‌گ بین، ئێمه هه‌ڵوێستی كوردستان له یاد ناكه‌ین.''
(ناجح میزان) هێرشی زۆری كرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره شیعه‌كانی به‌غدا و گوتی: ''ئێمه، وه‌ك سوننه، به فیدراڵیش ڕازی نابین و جارێكی دیكه ناتوانین وه‌ك جاران له‌گه‌ڵ به‌غدا بژین و به كه‌متر له كۆنفیدراڵی ڕازی نابین.''
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی سه‌رۆكهۆزه به‌شداربووه‌كانی كۆنگره‌كه‌دا، (ناجح میزان) گوتی: ''پێویسته له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا مافی عه‌ره‌بی سوننه به به‌ڵگه و نووسراو دیاری بكرێت، چونكه سوننه‌كان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان داوه.''
kdp-
