پسپۆرێکی ئابووری: ئەگەر بەغدا لە سزا ئابوورییەکانی نەوەستێ، زیانی گەورە دەکات
لە 25ـی ئەم مانگە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ریفراندۆم ئەنجام درا و گەلی کوردستان بڕیاری سەربەخۆیی دا، لە بەرانبەر ئەو هەنگاوەی هەرێم، حكوومەتی عێراق كۆمەڵێك بریاری ئابووری و سیاسی لە دژی هەرێم داوە، چاودێرانی سیاسیش ئەم بریارانە دواجار بە زیان بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە.
پێوەست بەو بریارانە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. سەباح خۆشناو)، پسپۆری ئابووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "بریارە ئابوورییەكانی حكوومەتی عێراق لەدژی هەرێمی كوردستان كاریگەری ئەوتۆی نییە، چونكە ئێمە سنووری ئێران و توركیامان هەن، بە پێچەوانەوە لەو حاڵەتەدا حكوومەتی عێراق زۆر زیانبارتر دەبێت، چونكە كاڵای توركی بەدەست ناگات و زۆر شتی دیکە هەن لەدەستی دەچێت، بەڵام وەستاندن یان كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكەخانەكانی هەرێم لەلایەن بەغداوە كارێكی وائاساننییەو كاریگەری زۆری دەبێت. ئاخر ئێمە نوێنەرایەتی و کونسووڵخانەی چەندین وڵاتمان هەن خۆ ناكرێت ئەو بریارە جێبەجێ بێت، چونكە وڵاتانیش ئەمەیان قەبووڵ نابێت."
لەبارەی ئەگەری داخستنی سنوورەکان، یەکڕاست ئەو پسپۆڕە سەرنجی بۆ خاڵێک راکێشاین کە ئاخۆ تورکیا چی وەڵامێکی بۆ گرێبەستە درێژخایەنە دەبێ کە لەگەڵ هەرێمدا واژۆی کردووە؟ ئەی پێوەندییە ئابوورییەکەی چی؟ بۆیە لە وەڵامێکی رووندا گوتی، کە تورکیا ئەو زیانە ئابوورییە لەخۆی نادات.
سەبارەت بە ئێرانیش هەمان بۆچوونی هەبوو، کە باری دارایی ئێران باش نییە، بۆیە ئەوانیش ناچار بەوە دەبن کە بەردەوامی بە پێوەندیی ئابوورییان لەگەڵ هەرێمدا بدەن.
بەگوێرەی ئەزموونی خۆی دەڵێ، ئەگەر بەغدا لەو سزایانە بەردەوام بێ و هەروا گوشار بۆ هەرێم بێنێ، ئەوا لە ئەنجامدا هەرێم لە کۆمەڵگەی دەولی وەک دەوڵەت سەیردەکرێ، چونکە ئەو کاتە هەمووان ددان بەو هەرێمە دەنێن و رووی راستەقینەی بەغدایان بۆ دەردەکەوێ.
دەشڵێ، ئێمە هەموو شتێکمان هەیە، تەنیا پارەچابکردن و پاسپۆرت دەمێنێ ئیدی ئامادەین بۆ دەوڵەت.
kdp-
