بارزانی و کۆسرەت ڕەسوول دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد

 بارزانی و کۆسرەت ڕەسوول دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سەلاحەددین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆسرەت ڕەسوول عەلی، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/9/2017 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و ھەڵوێستی بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر لەبەرانبەر ڕیفراندۆم و بڕیاری گەلی کوردستان تاوتوێ کرا.

ھەروەھا بڕیاری گەلی کوردستان لە ڕیفراندۆمی ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 و بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری کوردستان و چین و توێژ و پێکھاتەکان لەو ڕیفراندۆمە بەرز نرخێندرا و بە مێژوویی وەسف کرا.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی، پێزانینی ھەبوو بۆ ڕۆڵ و ھەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، لە سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بە تایبەت لە کەرکووک و سوپاس و دەستخۆشی لێ کرد.








باسنيوز
Top