کۆنگرەی گردبوونەوەی عەرەبی سوننە: پشتیوانی لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان دەکەین

 کۆنگرەی گردبوونەوەی عەرەبی سوننە: پشتیوانی لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان دەکەین
کۆنگرەی گردبوونەوەی عەرەبی سوننە لە شاری هەولێر کۆتایی هات و تێیدا ڕاگەیاندراوێک بڵاو کرایەوە.

لەو کۆنگرەیەدا د. ناجح عەباس میزان، نوێنەری عەرەبە سوننەکانی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە زۆربەی کێشەکانی عێراق لە ناوچەکانی سنووری عەرەبی سوننەدایە و جەختی لەوە کردەوە کە عەرەبە سوننەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە پشتیوانییان لێکراوە و گوتی: ”برایانی کوردمان لە مردنی دوولایەنە ڕزگاریان کردین، داعش دەیویست بمانکوژێ و لە بەغداش پێکهاتەی عەرەبی شیعە دەیانویست بمانکوژن“.

لە کۆتایی کۆنگرەکەدا ڕاگەیاندراوی کۆتایی خوێندرایەوە کە تێیدا پشتیوانیی خۆیان بۆ مافی چارەنووسی کوردستان دەربڕی و بە مافێکی سرووشتی و خواییان وەسف کرد. هاوکات ئەوەیان ڕاگەیاند کە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان نایاسایی و نائەخلاقییە و ئەوان وەکوو عەرەبە سوننییەکان پشتیوانی لە خواستی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی دەکەن.











باسنيوز
Top