پەرلەمانتارێک: بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق دوورە لە گشت دابونەریتەوە

 پەرلەمانتارێک: بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق دوورە لە گشت دابونەریتەوە
جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕای دەگەیەنێ، بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق دوورە لە دابونەریت و ھەموو یاسایەکەوە.

نازم ھەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق دوورە لە بەھا مرۆڤایەتییەکان، دابونەریت و ھەموو یاساییەکەوە، ھەروەھا بڕیارەکانیشیان بۆ خۆیانە و لە ھەرێمی کوردستاندا جێبەجێ ناکرێن، چونکە ئێستا پەرلەمانی عێراق بووەتە پەرلەمانی گروپێکی شۆڤێنی و جێگای دەرکردنی بڕیاری سیاسییە نەک یاسایی".

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو: "نازانم ئەو دەستوورەی ئێستا ئەوان باسی دەکەن، لە کوێ بووە ئێستا دەریان کردووە، لە کوێ دایان نابوو؟، بۆیە پێم وایە بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران و تەنانەت حکوومەتیش نازانن دەستوور چیە و نەشیان خوێندووەتەوە".

جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش، باسی لەوەش کرد: "ئەگەر عێراق لەسەر ئەو ھەڕەشە و گوڕەشانەی بەردەوام بێت، ئەوا ئێمە ئیرادەی میللەتمان لەگەڵە و بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان وەڵامیان دەدەینەو".

دوێنێ چوارشەممە 28/9/2017 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکوومەتی عێراق، بڕیاری رەتکردنەوەی ریفراندۆمی دەرکرد و چەندین بڕیاریان دژی ھەرێمی کوردستان، پەسەند کرد.











باسنیوز
Top