عەرەبە سوننەکان لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوای مافی چارەی خۆنووسینیان دەکەن

 عەرەبە سوننەکان لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوای مافی چارەی خۆنووسینیان دەکەن
کەمێک لەمەوبەر، کۆنگرەی گردبوونەوەی عەرەبە سوننەکانی عێراق بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و بڕیارە لەو کۆنگرەیەدا داوای دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان لە داهاتووی عێراق دەکەن.

موزاحم سەعدوون، گوتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند، سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سنووری پارێزگاکانی (نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە، کەرکووک، ئەنبار و بەغدا) ئامادەن.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ کوردستاندا دەوەستن لە کاردانەوەکانی دوای پرۆسەی ڕیفراندۆم. گوتیشی: ”لەم کۆنگرەیەدا بڕیارەکانی حکوومەت و پەرلەمانی عێراق لە بەرامبەر کوردستان ڕەت دەکەینەوە و بە هەقی نازانین“.

هەر لەو کۆنگرەیەدا چاوەڕوان دەکرێت عەرەبە سوننییەکان کە ئێستا سەرجەم ناوچەکانیان لە ئەنجامی هەڵاتنی سوپای عێراق و داگیرکردنیان لەلایەن داعش وێران بووە، داوای بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان بکەن.











باسنيوز
Top