ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك: په‌رله‌مانى عێراق له ڕێڕه‌وى خۆی لایداوه
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ڕاىگه‌یاند: "به‌داخه‌وه ئێستا په‌رله‌مانى عێراق له ڕێڕه‌وى خۆی لای داوه و به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى خراپ ده‌ڕوات، بابه‌تى ده‌ستوور و بابه‌تى ڕێككه‌وتنى سیاسیان هه‌مووى خستوه‌ته ژێر پێوه، هه‌روه‌ها ئێستاش لایه‌نێك ده‌ستى به‌سه‌ردا په‌رله‌ماندا گرتووه و دژى لایه‌نه‌كانى دیكه به‌كارى ده‌هێنێت، له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ دژى كورد ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌كار بێنن، سبه‌یش له دژى لایه‌نێكى دیكه به‌كارى دێنن، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كانى ناو په‌رله‌مان هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌رببڕن".
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕوونیشى كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان به‌هۆی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ى عێراقه‌وه ڕیفراندۆمى ئه‌نجامدا، ئه‌و كارانه‌ى ئێستاى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراقیش ده‌ستپێكێكى خراپه و دژى ئه‌و ناوه‌یه كه ئه‌وان پێی ده‌ڵێن عێراق، ده‌شڵێت: "پێویسته په‌رله‌مانى عێراق بخرێته سه‌ر ڕێڕه‌وه ڕاستییه‌كه‌ى خۆی، یان ئه‌وه‌تا كۆتایی پێ بهێنرێت".
له‌سه‌ر قسه و گوفتاره‌كانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق كه ده‌ڵێن، ده‌بێت ئه‌نجامى ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "ئه‌و قسانه زۆر زۆر نامه‌نتیقین".
باس‌نیوز
