كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆتاییهات
نوری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، "لەكۆبوونەوەكەدا باسی هێرشەكانمان كردووە كە دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم".
كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران كاتژمێر 10:00 پێشنیوەڕۆ دەستیپێكرد، بڕیارە كەمێكی دیكە راگەیەندراوێك بڵاوبكاتەوە.
لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25 ی ئەم مانگەدا، حكومەت و پەرلەمانی عێراق زنجیرەیەك بڕیاریان لەدژی هەرێمی كوردستان دەركردووە.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران مۆڵەتی سێ رۆژی داوە بەهەرێم بۆ رادەستكردنی فڕۆكەخانەو خاڵە سنورییەكان، ئەگەرنا لەئێوارەی رۆژی هەینی یەوە گەشتەكان رادەگیرێن.
دوێنێش پەرلەمانی عێراق ژمارەیەك بڕیاری لەدژی هەرێم پەسەندكردو فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی پابەندكر بۆ گرتنەبەری سەرجەم رێوشوێنە دەستوریی و یاساییەكان بۆ پاراستنی یەكپارچەیی عێراق و هاونیشتمانییەكانی و بڵاوەپێكردنی هێز لەسەرجەم ناوچە جێناكۆكەكان لەنێویاندا شاری كەركوك.
خەندان
