سروە كچی عەبدوالحید دەڵێ ئەگەر کوردستان ببێتە دەوڵەت لە عێراق دەمێنمەوە
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 27/9/2017، لە میانی بەرنامەی (مناوەرە)ی کەناڵی (دیجلە) کە لەم قۆناغەدا زۆر بایەخ بە بۆچوونی عەرەبە شۆڤێنییەکان و قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، نزیکەی کاتژمێرێک هاوشێوەی شاسوار عەبدولواحیدی برای کە سەرۆکی گرووپی شکستخواردووی (نەخێر) بوو بۆ سەربەخۆیی کوردستان، دژی پرۆسەی ڕیفراندۆمی کوردستان قسەی کرد.
لە کۆتایی بەرنامەکەدا سروە عەبدولواحید بە ئاشکرا ڕای گەیاند، ئەگەر دەوڵەتی کوردستان درووست ببێت، بۆ ماوەیەکی درێژ لە عێراقدا دەمێنێتەوە و نایەتە نێو ئەو دەوڵەتە.
سروە عەبدولواحید، یەکێکە لەو ژنە پەرلەمانتارە کوردانەی کە زۆر لە نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق و نەیاری سەرسەختی کوردستان نزیکە.
باسنيوز
