تورکیش ئێرلاین درێژە بە گەشتەکانی بۆ هەولێر و سلێمانی دەدات
رۆژنامەی (جومھوریەت)ـی تورکی بڵاوی کردوەتەوە، کە ئەگەرچی تورکیا رایگەیاندووە، پابەند دەبـێ بە بڕیارەکانی حکوومەتی عێڕاق بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین بۆ رۆژانی دوای ھەینیش بلێت دەفرۆشێت.
رۆژی چوارشەممە 27/9/2017، کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە گەشتەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی رانەگرتووە و هیچ ئاگادار کردنەوەیەکیشی بۆ راگرتنیان، پێ نەگەیشتووە.
باسنيوز
