ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه ئاشكرا ده‌كرێت کە له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا لە دەریای ڕەشدا خنکان
فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان ناوی ئەو په‌نابه‌ره كوردانه‌ی بڵاوکردەوە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە دەریای ڕەشدا خنکان.
ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دوایی ئەو22 په‌نابه‌ره كورده‌مان بەدەست گەیشتووە کە ڕۆژی(22-9-2017) لە دەریای ڕەشدا خنکان".
گوتیشی: "تەرمەکان ئامادەکراون بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئێستا لەگەڵ تورکیا لە هەماهەنگیداین بۆئەوەی سبەی یان دووسبەی تەرمەکان بگه‌ڕێنینه‌وه".
ئەو 22 هاووڵاتییەی هەرێمی كوردستان کە لە دەریای ڕەشدا خنکان پێنجیان خەڵکی شاری دهۆک و 17 هاووڵاتییه‌كه‌ی دیكه‌ش خه‌ڵكی سنووری پارێزگای سلێمانین.
bas news-
