سۆران.. یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران، موژده به كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌دات، كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌شقى مه‌لا، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران، راگه‌یاند: "وه‌ك خزمه‌تێك به كه‌سوكارى شه‌هیده سهربهرزهكانى شه‌ڕى دژ به داعش، دواى هه‌وڵى به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى سنووره‌كه‌مان،وابڕیاره له ماوه‌یه‌كى نزیكدا شوقه‌ى نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدانى ده‌ڤه‌رى سۆران دابه‌ش بكرێت".
ڕوونیشیكرده‌وه: "ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئه‌م شوقانه زووتر دابه‌ش بكرێن، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند كه‌موكوڕییه‌كى خزمه‌تگوزارییه‌وه دواخران، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به هاوكارى قائیمقامى سۆران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌م كێشه و گرفتانه چاره‌سه‌ر كراون و له رۆژانی داهاتوودا ده‌ست بهدابهشكردنیان ده‌كه‌ین".
bas news-
