تۆسنێ ڕەشید: سەربەخۆییی کوردستان دەبێتە نموونەیەکی گەش بۆ جیهان
(تۆسنێ ڕەشید)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێستا کورد بوونە یاریکەرێکی بەهێزی سیاسی و کوردستانیش جیۆپۆلیتیکی ئێجگار گرنگی هەیە لە جیهان و ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا و هەموو جیهان سەیری ئەم هەرێمە دەکەن و لە هەموو ڕوویەکەوە گرنگە بۆ تەواوی جیهان، چونکە کورد لەم چەند ساڵی تێکۆشان و خەباتەیدا توانی هەموو دنیا بۆ لای خۆی ڕابکێشیت، ئەمەش مانای ئەوەیە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بە شیوەیەکی حەکیمانە توانی بچیتە نێو قووڵایی سیاسەتی جیهانەوە.''
ئەم گەورو نووسەر و ڕۆشنبیرەی کورد دەڵێت: ''سەربەخۆییی کوردستان بە هێج شێوەیەک نابیتە هەڕەشە و مەترسی لەسەر هیچ لایەنێک، تەنیا دەبێتە نموونەیەکی گەشی جیهان و دەبێتە مەڵبەندێکی جیهانی بۆ هەموو پێکهاتە نەتەوەیییەکان و دیار بوو خەلکی کوردستان هەموویان دەیانەوێت سەربەخۆ بن، و وڵاتێکی ئازادیان هەبیت.
(تۆسنێ ڕەشید)، گوتیشی: ''هەموو کوردێک لە هەموو جێگایەکی دنیا ئاواتی ئەوەیە کوردستانێکی هەبیت، کە ببیتە دایکێک بۆ ڕۆلەکانی کورد لە هەموو جیهاندا.''
kdp-
