گرووپی گشت لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ مەسروور بارزانی: بە ریفراندۆم زۆر خۆشحاڵ بووین
ئه‌مڕۆ 27/9/2017 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له گرووپی گشت لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا APPG))، كه به‌سه‌رۆكایه‌تی (جاك لۆپرێستی) بۆ چاودێریكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هاتبوونه كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته جیهان رێز له‌و ویسته‌ی گه‌لی كوردستان بگرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌هه‌موو جیهانی راگه‌یاند.
له‌دیدارێكدا شاندی میوان باسی له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پرۆسه‌كه زۆر به باشی به‌ڕیوه‌چوو، له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا هه‌موو هه‌وڵی خۆیان له‌ناو په‌رله‌مان ده‌ده‌ن. له‌وباره‌وه (لۆپرێستی) وێڕای پیرۆزباییكردن له‌گه‌لی كوردستان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان پشتگیری له‌ڕای خه‌ڵك و مافی چاره‌ی خۆنووسیی گه‌لان ده‌كه‌ن و گوتی: ئێمه زۆر به‌و ریفراندۆمه خۆشحاڵ بووین.
له‌لای خۆیه‌وه (مه‌سروور بارزانی) باسی له هه‌نگاوه‌كانی دوای ریفراندۆم كرد و داوای له شانشینی به‌ریتانیا و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد رۆڵی خۆیان بگێرن و هانی عێراق بده‌ن ده‌ست بكات به گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئیستفزازی دووربكه‌وێته‌وه له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری، كه داوای ئێمه و جیهانی ئازاده و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان مافێكی سرووستی خۆی پیاده كرد، كه له چارتهرهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێگیره. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گووشار له عێراق بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه یه‌كلابێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته جیهان رێز له‌و ویسته‌ی گه‌لی كوردستان بگرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌هه‌موو جیهانی راگه‌یاند.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشكخرایه سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامیدان و درێژه‌دان به یارمه‌تییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا.
kdp-
