سبەینێ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی بڕیارەکانی پەرلەمان عێراق گردبوونەوەیەک دەکەن
(ڕێباز یوسف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''سبەی پێنجشەممە لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە شاری ھەولێر لە شەقامی ٦٠م نزیک ھۆڵی زەرد ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە بەرامبەر ئەو بڕیارانەی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دژی ھەرێمی کوردستان داویانە، گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.''
(ڕێباز یوسف) دەشڵێت: ''مەبەست لەو گردبوونەوەیە بۆ ئەوەیە، کە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر ئەو بڕیارانەی دژی ھەرێم داویانە، چونکە ڕیفراندۆمیان ئەنجام داوە.''
kdp-
