نووسەرێكی تورك: هەرێمی كوردستان دەتوانێ پەكەكە بەكاربێنێت
محه‌مه‌د ئزجاكتان نووسەری ناوداری تورك لە وتارێكیدا كە ماڵپه‌ڕی (تی 24) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویەتی ئه‌گه‌ر توركیا بیر له‌وه بكاته‌وه، سزای ئابووری به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێ و رێگه خۆش بكات بۆ به‌هێزبوونی هیلالی شیعی، ده‌بێت بیریش له‌وه بكاته‌وه توركیا له كوێی هیلالی شیعیدایه؟
دەشڵێ بابه‌تێكی تری گرنگیش هه‌یه كه هێڵی په‌كه‌كه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ش له ده‌ستی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌توانرێت دژی توركیا به‌كاری بهێنێ.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ "ساڵانێكه ده‌وڵه‌تی توركیا وای بیر ده‌كرده‌وه كه ئه‌مریكا پلانی هه‌یه تا ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، هه‌ر بۆیه بارزانی‌یان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به دوژمن ده‌هاته به‌رچاو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵاته دژی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بووه، ئه‌مه‌ش لاوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نیشان ده‌دات. به‌ڵام ئاكپارتی له 2007 په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گرنگی پێدا و تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته له‌رووی ئابوورییه‌وه ئه‌و 2 لایه‌نه ببنه هاوپه‌یمانێكی باش و توركیا هه‌رێمی كوردستانی به نزیكترین دۆست زانی".
هه‌روه‌ها باس له ساڵی 2013 ده‌كات، كاتێك حكوومه‌تی توركیا بارزانی و شڤان په‌روه‌ری داوه‌تی ئامه‌د كرد، له‌وێ په‌یامی برایه‌تی نێوان تورك و كوردیان راگه‌یاند، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێستە گه‌مارۆی ئابووری و سیاسی هه‌رێم بدرێت، توركیا چی به كوردانی باكوور ده‌ڵێ؟
نووسه‌ر پێیوایه ناكرێت توركیا پشتی هه‌رێمی كوردستان به‌ربدات و له‌گه‌ڵ هیلالی شیعی‌دا یه‌ك بگرێت، چونكه ئه‌وكات ده‌بێت بپرسین توركیا له كوێی هیلالی شیعیدایه؟ گرنگیشه كوردان ئازار نه‌درێن به گه‌مارۆدانی هه‌رێمی كوردستان.
باسنيوز
