گوڵاڵه.. منداڵێکی دوو ساڵان لە تەنکی ئاودا خنکا
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند: "ئەمڕۆ چوارشەمە منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی (ڕیاز سەردار ئه‌حمه‌د ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، کە بەهۆی خنکان لەئاودا گیانی لەدەست دابوو".
وه‌ك ئاماژه‌ى پێداوه، بەوتەی کەسوکاره‌كه‌ی، ئەو منداڵە کە دانیشتووی شاره‌دێی گوڵاڵەن (جه‌له‌ولا) لەماڵی خۆیاندا کەوتووه‌تە نێو تەنکی ئاوەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه پۆلیسی گوڵاڵە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووه‌تەوە و لێكۆڵینه‌وه له ڕاست و دروستى شێوازى گیان له‌ده‌ست دانى منداڵه‌كه ده‌كرێـ
باسنيوز
