پەرلەمانتارێکی پارتی: بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق كاریگەرییان لەسەر هەرێمی كوردستان نابێت

 پەرلەمانتارێکی پارتی: بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق كاریگەرییان لەسەر هەرێمی كوردستان نابێت
پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی پارتی، ڕای دتی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق كاریگەریی نەرێنییان لەسەر هەرێمی كوردستان نابێت.

فەرحان جەوهەر، پەرلەمانتاری كوردستان لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق سیاسین، نەك یاسایی و دەستووری، بۆیە بە پێویستی دەزانم پەرلەمانی كوردستان بە زووترین كات كۆ ببێتەوە و تاوتوێی ئەو بریارانە بكات و ڕەتیان بكاتەوە، بۆ ئەوەش پێویستە هەموو فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان یەكگرتوو بن و بڕیارەكان پێكەوە ڕەت بكەینەوە".

پەرلەمانتارەكەی پەرلەمانی كوردستان، ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆ نابیتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو كۆ دەبیتەوە و تاوتوێی كۆمەڵێك بابەتی گرنگ دەكات".

فەرحان جەوهەر، ڕوونیشی كردەوە: "بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق ناتوانن كاریگەری نەرێنییان لەسەر هەرێمی كوردستان هەبێت، چونكە لەڕووی كردارییەوە ناتوانن بڕیارەكانیان جێبەجێ بكەن".

پێشتر پەرلەمانی عێراق كۆمەڵێك بڕیاری لەدژی هەرێمی كوردستان دەركرد، هەورەها واژۆیان بۆ لابردنی فواد مەعسووم، سەركۆماری عێراق كۆ كردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 27/9/2017 پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا بە نیازە دەنگ بۆ لابردنی سەركۆمار بدات".










باسنيوز
Top