پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی عەبادی و چوار بەرپرسی باڵا لە کۆبوونەوە دایە
ئەمڕۆ دووشەممە 27/9/2017، پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی هومام حەمودی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کۆبووەوە کە تێیدا هەریەک لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیرانی (ناوخۆ، بەرگری و نەوت) لەگەڵ فالح فەیاز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە.
پێش کۆبوونەوەکە عەبادی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان بە هێزی دەستوور، دەسەڵات بەسەر هەرێمی کوردستاندا دەسەپێنن و داوای لە هەرێمی کوردستان کرد، ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم ڕەت بکەنەوە و گوتی: ”گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم ناکەین“.
ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو مامەڵەیەی عێراق بەرامبەر بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەیکات، پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان خێرا تر دەکات.
باسنيوز
