پەلەمانتارێك: لەلای کورد ئیرادەی میللەت لە پۆست گرنگترە

 پەلەمانتارێك: لەلای کورد ئیرادەی میللەت لە پۆست گرنگترە
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی، ڕای گەیاند، لابردنی سەركۆمار لە بەرامبەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڵگەیەكی دیكە دەداتە کورد بۆ جیابوونەوە لەگەڵ عێراق.

ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی ڕایگەیاند: "پۆست لە ئیرادەی میللەتێك گرنگتر نییە، بۆیە لابردنی سەركۆمار لە بەرامبەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڵگەیەكی دیكە بە كورد دەدات بۆ جیابوونەوەی لە عێراق، چونكە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕوون دەبێتەوە كە ئەو بڕیارانە نادەستووری و نایاسایین كە دژی كورد دەدرێن، ئێستاش پۆست لە عێراقدا هیچ گرنگییەكی نەماوە، لەبەر ئەوەی بڕیارەكان بە زۆرینە دەدرێت و پەسەند دەكرێن، ئێمە هاوبەش بڕیار داندا نین، بوونی ئێمە بۆ گفتوگۆ بووە، بەڵام ئێستا ئەوان گفتوگۆ ڕەت دەكەنەوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 27 ئەیلوولی 2017 پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە و پێشتر واژۆ بۆ لابردنی سەركۆماری عێراق كۆ كرابووەوە و "بەپێی مادەی 61 ئەگەر سەركۆمار خیانەتی لە وڵات كردبێت، یان پێشێلی دەستووری كردبێت، یان ئەو سوێندەی خواردووەتە پابەندی نابێت، بەپێی ئەو مادەیەش دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سێ خاڵە دەبێت ئیدانەی سەركۆمار بكات، بەڵام سەركۆمار ئەو كارانەشی نەكردووە، ئەگەر دادگا پابەندی ئەو مادەیە نەبیت، ئەوا دەنگ بۆ لابردنی دەدات".










باسنیوز
Top