رووسیا: رێز لە خواستی کورد دەگرین بۆ دامەزراندنی دەوڵەت
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەشڵێت، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، دەنگی "بەڵێ" بۆ جیابوونەوە و راگەیاندنی سەربەخۆیی لە سەرووی 90% نزیکبووەتەوە.
رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، پشتگیری سەروەری و یەکگرتوویی عێراق و وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات، دەشڵێت ناکۆکییەکان لەبارەی پێگەی کوردستانی عێراق دەتوانرێ و پێویستە بە "گفتوگۆی بونیاتنەرانە و رێزگرتنی یەکدی" چارەسەر بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راشیگەیاندووە، گشتپرسییەکە لەوانەیە ببێتە هۆی درووستبوونی گرژی زیاتر لەناوچەکەدا بۆیە "مۆسکۆ بە گرنگی دەزانێت لە هەموو ئەو هۆکارانە دووربکەوێتەوە کە دەبنە هۆی زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە خۆی دووچاری کۆمەڵێک گرژی و ئاڵۆزیی بووەتەوە".
رووداو
