پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادرییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 27/9/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی کوردستان، ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە، کە وێنەیەکیێردراوە و تێدا ھاتووە: "سەرجەم شوفێرە بەریزەکانمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە رۆژی چوارشەممە 2017/9/27، ھەڵمەتێکی گەورەی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر بۆ لابردنی سەر پێچییەکانی دەستکاریکردنی تابلۆ وجامەکانی ئۆتۆمبێل بە لۆگۆ و ئاڵای کوردستان وێنەی ھەمەجۆر دەست پێ دەکات".
پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستوەتەڕوو ھەر کەسێک بکەوێتە ناو مەفرەزەکان و ئەم سەرپێچییانەی ئەنجام دابێت، زۆر بەتوندی سزا دەدرێت.
جەختیشی لەوەش کردووەتەوە: "سەرپێچی دەستکاری تابلۆ و جام داپۆشین، سزایەکەی دەگاتە ملیۆنێک دینار، جا بۆیە داواکارین لە شوفێران خۆیان تووشی سزادان نەکەن".
ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی روون کردووەتەوە: "ئەگەر شوفێران مەبەستیان پشتگیریکردنە ئەوە دەتوانن ئاڵایەک لەتەنیشتەکانی ئۆتۆمبێل ھەڵبواسن، بەشیوەیەک کەنەبێتە ھۆی داپۆشینی جامەکان و تابلۆی ئۆتۆمبێل".
bas news-
