قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر: هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه و به‌شی 6 مانگ خۆراك له كۆگاكاندا هه‌یه
قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیان كه بایی زیاتر له شه‌ش مانگ خۆراك له كۆگاكاندا بوونی هه‌یه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه نرخى به‌نزین داده‌به‌زێته‌وه ئاستى جارانى.
له میانه‌ی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "دواى دیدارمان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بازرگانى پایته‌خت بۆمان رۆن بووه‌ته‌وه كه بایی 6مانگ خۆراك و پێداویستى رۆژانه‌ى خه‌ڵك له كۆگاكان بوونى هه‌یه و پێویست ناكات خه‌ڵك نیگه‌ران بێت".
گوتیشی: "بایی 6مانگ خۆراكى پێویست له كۆگاكان عه‌مباره و رۆژانه‌ش بارهه‌ڵگرى بازرگانه‌كان له رێگه‌ى ده‌روازه‌كانه‌وه ده‌گاته كوردستان به‌بێ كێشه".
حهتیشیكردهوه كه هیچ كام له ده‌روازه‌كان دانه‌خراون ، هه‌روه‌ها هاتووچۆی فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ئاساییه و ئه‌مڕۆ چه‌ندین فڕۆكه له‌كات و ساتى خۆی گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر.
قایمقامى ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: "به‌نزین كه نرخه‌كه‌ى كه‌مێك گران ببوو ، ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ى هه‌ندێ گرفتى ته‌كنیكى پاڵهوگهكان بوو ، ئه‌ویش چاره‌سه‌ر كرا و له‌مه‌ودوا نرخى به‌نزین داده‌به‌زێته‌وه ئاستى جارانى ".
bas news-
