سبەی پەرلەمانی عێراق لادانی دكتۆر فوئاد مەعسوم تاوتوێ دەكات
عەرەبی شیعە و سونەی پەرلەمانی عێراق بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەك كە بتوانن دكتۆر فوئاد مەعسوم لە پۆستی سەركۆماری عێراق دووربخەنەوە، لەمبارەیەشەوە سبەی چوارشەممە پەرلەمان كۆدەبێتەوە و بابەتەكە دەخاتە وتوێژەوە.
لە دوایین هەوڵدا پەرلەمانتارانی عەرەب گەیشتوونەتە ڕێكەوتنێك لەسەر تۆمەتباركردنی مەعسوم بەوەی سوێندی سەرۆكایەتیەكەی كەوتووە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق
ئەمڕۆ سێشەممە زەینەب خەزرەجی پەرلەمانتاری شیعی بۆ ڕۆژنامەی (ئەلعەرەبی ئەلجەدید)، دووپاتی كردووەتەوە كە مەعسوم سوێندی كەوتووە و دەستووری عێراقی پێشێل كردووە، چونكە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی قبووڵ كردووە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە پەرلەمانتارانی شیعە بەردەوامن لە كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ خستنەڕووی داوای دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكە كوردەكە.
خەزرەجی گوتی "تا ئێستە ژمارەی ئیمزاكانی پەرلەمانتاران گەیشتووەتە 80 ئیمزا، تا سبەی زیاتریش دەبێت".
bas news-
