ڕووسیا: پرۆژه‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن
ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاك، وه‌زیری وزه‌ى ڕووسی، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستى به‌رده‌وامیدان به جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و گوتی: "(گازپرۆم نه‌فت) له كوردستاندا پرۆژه‌ى هه‌یه، كه به‌پێی ڕێككه‌وتنى پێشتر جێبه‌جێ ده‌كرێن و له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دراوه، بۆیه ده‌بێت پرۆژه‌كان به‌رده‌وام بن".
له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا به ڕاگرتنى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى خاكى توركیاوه، وه‌زیره ڕووسییه‌كه گوتى: "ئێمه به‌جدی تاوتوێی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ین".
به‌پێی گوته‌كانى وه‌زیرى وزه‌ى ڕووسی: "كۆمپانیای (گازپرۆم نه‌فت) له هاوینی 2012 ده‌ستى به‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى له كوردستان كردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕێككه‌وتنى له باره‌ى نه‌وتى گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، هه‌روه‌ها له 2013ـه‌ش، ڕێككه‌وتنى له‌باره‌ى پرۆژه‌یه‌كی دێكه‌ى بوارى نه‌وت له هه‌ڵه‌به‌جدا كردووه".
دواى ئه‌وه‌ى له 25ى ئه‌یلوول ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكى توركیا ده‌ستی به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن كرد.
bas news-
