بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی: گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوامە
به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه گه‌شتى فڕۆكه‌كان به‌رده‌وامه و گه‌شتیارانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه گه‌شته‌كان له واده‌ى خۆیاندا ئه‌نجام ده‌درێن.
تاهێر عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاند: "گەشتی ھاتوچۆى فڕۆكه له فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تى سلێمانی بۆ وڵاتانی دەرەوە بەردەوامە و ھیچ کێشەیەک له گه‌شته‌كاندا دروست نەبووە".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، گوتیشی: "ھاووڵاتیان دڵنێا دەکەینەوە، گەشتەکان لەکاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن و ھیچ گەشتێک دوا نا‌خرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، كه تائێستا ھیچ بڕیارێک بۆ ڕاگرتنى گه‌شته‌كان، به فڕۆكه‌خانه‌كه نه‌گه‌یشتووه، گوتیشی: "ئەگەر بڕیارێکی لەوشێوەیە بدرێت، پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەوڵی چارەسەرکردنی بدات".
به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه، حكوومه‌تى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاگرتنى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كات.
bas news-
