تیسۆی دۆستی دێرینی كورد پیرۆزبایی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له كوردستان ده‌كات
فریدریك تیسۆ، كۆنسووڵی پێشووی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر و دۆستی دێرینی كورد، پیرۆزبایی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش ده‌كات.
فریدریك تیسۆ، له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "گه‌لی كوردستان بڕیاری له چاره‌نووسی خۆیدا.. رۆژێك دواتر.. یه‌كه‌م رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له رۆحه‌وه".
پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم وڵاتانی هه‌رێمی نێوده‌وڵه‌تی ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان بۆ دواخستنی پرۆسه‌كه چڕكرده‌وه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، سووربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا.
ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ش، نوێنه‌رانی وڵاتانی زلهێز، له دهۆك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم كۆبوونه‌وه و داوایان كرد له جیاتی ریفراندۆم، گفتوگۆیه‌كی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێبكرێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆسه‌كه له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن و ده‌رگای گفتوگۆش داناخریت.
ئه‌و كاته‌ی ئه‌و شانده‌ی وڵاتانی زلهێز له كۆبوونه‌وه‌دابوون، فریدریك تیسۆ، وه‌ك دۆستێكی دێرینی كورد، كه له‌سه‌رده‌می شۆڕشی كورد له شاخ سه‌ردانی كوردستانی كردبوو، له رێگه‌یه‌وه توویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، "پێویسته دۆسته كورده‌كانم باوه‌ڕ به هیچ به‌ڵێنێك نه‌كه‌ن".
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمیش، تیسۆ، وه‌كو چاو‌دێر له كوردستان بوو و له نزیكه‌وه ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه بوو.
ڕۆژی(25-9-2017) گه‌لی كوردستان، به ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانه‌وه چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و بڕیاریاندا له چاره‌نووسی خۆیاندا و به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش، ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له سه‌رووی 90%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه
bas news-
