وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ڕاپرسی، گۆڕانکاری بەسەر پێوەندییەکانی هەولێر و واشنتدا ناهێنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ڕاپرسی، گۆڕانکاری بەسەر پێوەندییەکانی هەولێر و واشنتدا ناهێنێت
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا(ھێزەر ناوێرت)دوێنێ دووشەممە ٢٥ی ئە یلوولی ٢٠١٧، بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و وێڕای نیگەرانییەکەی لە ئەنجامدانی ڕاپرسی، تێیدا جەخت لە بەردەوامیی پێوەندییە مێژووییەکانی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە پێوەستە بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییەوە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیگەرانە لەوەی کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بڕیاری ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی داوە، کە بە هۆیەوە پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و وڵاتانی دراوسێ ئاڵۆز دەکات و ناسەقامگیری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بەدواوە دەبێت.
(ھێزەر ناوێرت) هاوکات ڕایگەیاندووە، هێشتا شەڕی تیرۆر كۆتایی نەھاتووە، گرووپە تووندئاژۆکانیش بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن ناسەقامگیری و ناتەبایی بقۆزنەوە.
ئەمەریکا لەسەر ئەو باوەڕەشە کە، پێویستە ھەموو لایەنەکان بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە بچنە دایەلۆگێکەوە لەپێناو باشترکردنی داھاتووی ھەموو عێراقییەکان.
پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ عێراقێكی فیدڕاڵی دیموكراسی و گەشەكردوو دووپات كردووەتەوە.
kdp-
Top