تۆڕی شه‌مس: كوردستان به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ریفراندومی ئه‌نجام دا
(هۆشیار مالۆ) ئه‌ندامی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئێمه وه‌كو تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له رۆژی راپرسیدا، به تیمێكی (1300) كه‌سی چاودێریی به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆممان ده‌كرد له (818) بنكه‌دا."
(مالۆ) گوتیشی، "ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه به هه‌موو دنیا بڵێین میلله‌تی كوردستان توانی ریفراندوم ئه‌نجام بدات به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان."
kdp-
