سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق: به‌شداریم له‌ ڕیفراندۆم كردووه‌ و پۆسته‌كه‌شم قوربانى سه‌ربه‌خۆیی بێت

 سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق: به‌شداریم له‌ ڕیفراندۆم كردووه‌ و پۆسته‌كه‌شم قوربانى سه‌ربه‌خۆیی بێت
سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق، ئاشكراى ده‌كات، كه‌ له‌ ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى كردووه‌، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌كاته‌ قوربانیی سه‌ربه‌خۆیی.

عه‌بدولخالق مه‌سعود، سه‌رۆكى یكێتى تۆپیی عێراق، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌شداریم له‌ ڕیفراندۆم نه‌كردووه‌، ڕاست نین".

ئه‌و به‌رپرسه‌ كورده‌، له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵى (k24) گوتیشی: "له‌ شارى هه‌ولێر به‌شداریم له‌ ڕیفراندۆمدا كرد و ئاماده‌شم پۆسته‌كه‌م بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌م به‌ قوربانیی".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ هه‌ركاتێك سه‌ركردایه‌تی كورد داواى لێبكات، ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرێت: "چونكه‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌سه‌رووى هه‌زاران پۆسته‌وه‌یه‌".

پێشتر میدیا عێراقییه‌كان، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ گوایه‌ مه‌سعود عه‌بدولخالق به‌شدارى ڕیفراندۆمى نه‌كردووه‌ و گوتوویه‌تى له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقدایه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ كورده‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌.










باسنيوز
Top