سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق: به‌شداریم له ڕیفراندۆم كردووه و پۆستهكهشم قوربانى سه‌ربه‌خۆیی بێت
عه‌بدولخالق مه‌سعود، سه‌رۆكى یكێتى تۆپیی عێراق، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شداریم له ڕیفراندۆم نه‌كردووه، ڕاست نین".
ئه‌و به‌رپرسه كورده، له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵى (k24) گوتیشی: "له شارى هه‌ولێر به‌شداریم له ڕیفراندۆمدا كرد و ئاماده‌شم پۆسته‌كه‌م بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌م به قوربانیی".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هه‌ركاتێك سه‌ركردایه‌تی كورد داواى لێبكات، ده‌ست له پۆسته‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرێت: "چونكه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌سه‌رووى هه‌زاران پۆسته‌وه‌یه".
پێشتر میدیا عێراقییه‌كان، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه گوایه مه‌سعود عه‌بدولخالق به‌شدارى ڕیفراندۆمى نه‌كردووه و گوتوویه‌تى له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقدایه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه كورده سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه.
باسنيوز
