نووسەرێكی ناوداری توركیا: نابێ بە زمانی هەڕەشە قسه له‌گه‌ڵ كوردستان بكەین
وه‌هاب جۆشكون نووسه‌ری دیاری توركیا و مامۆستای زانكۆ، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (سی ئێن ئێن)ی توركی، باسی له گرنگی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ توركیا و گوتی نابێت سه‌ركرده‌كانی باڵای ئاكپارتی و حكوومه‌ت به‌و زمانه تونده قسه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هەروەها گوتی "25 ساڵه هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ته مه‌ترسی و كێشه بۆ توركیا، بۆیه ئه‌گه‌ر ببێته ده‌وڵه‌تیش نابێته كێشه و به پێچه‌وانه‌وه زیاتر سوودمان بۆ یه‌كتری ده‌بێت. توركیا ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه گه‌مارۆی ئابووری نه‌خاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له عێراق نزیك ببێته‌وه، چونكه عێراق بووه بە به‌شێك له ئێران و ئێرانیش ده‌یه‌وێت ستراتیژیه‌تی خۆی له ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌مه‌شیان ره‌نگه توركیاش به‌كاربهێنێ".
جۆشكون پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه حكوومه‌تی توركیا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌وڵه‌تێكی كوردی به ناوی كوردستان دروست ده‌بێت بۆیه وا دژایه‌تی ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر له عێراق سوننه‌كان جیابووبانهوه و ده‌وڵه‌تیان رابگه‌یاندایه، توركیا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستە دژایه‌تی نه‌ده‌كرد.
باسنيوز
