لە باشماخ زیاتر لە 18 تەن مادەی وزەبەخش لەناوبران
ئەزوەر مەحموود، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 26/9/2017 بەھۆی نەبوونی مۆڵەتی ھاوردەکردن، لەرێگەی لێژنەیەکی تایبەتمەندەوە، برێکی زۆر لەپڕۆتینی وەرزشی واتە (دەرمانی وزەبەخشی وەرزشی)، کە بڕەکەی بریتی بوو لە 18 تەن و 700 کیلۆگرام، بەئامادەبوونی لێژنەیەکی پەیوەندیدار، لە بەشەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەناوبران".
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئەوەشی خستە روو: "ھاتنی ئەو جۆرە دەرمانانە بەپێی یاسا قەدەغەکراوە، بۆیە داواکارین کە بازرگانان و ئەو کەسانەی کاری ھاوردەکردنی شتومەک بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەن، خۆیان لەو جۆرە کارانە بپارێزن، دەنا رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن".
باسنيوز
