نووسەرێکی کورد هۆشداریی دەداتە سەرۆک کۆماری عێراق
هەڵگورد جندیانی، نووسەر و چالاکوانی سیاسیی کوردستان لە پەیامەکەیدا، کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە، رۆژ دوای رۆژ حکوومەتی عێراق کاردانەوەی توندتر دژی کوردستان دەنوێنێت و هەموو دەزگا و دامەزراوەکانیان خستووەتە خزمەت ”تێکشکاندنی ویستی رەوای گەلی کوردستان“، کە سەربەخۆییە.
هەڵگورد جندیانی لە پەیامەکەیدا، بۆ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، کە مەعسوم ”باش ئاگادارە“ لەو پیشێلکارییانەی ”وەکیلەکانی ئێران لە عێراق“ لە دژی عەرەبە سوننەمەزهەبەکان ئەنجامی دەدەن، کە ”بووە هۆی“ سەرهەڵدانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
ئەو نووسەرە پێی وایە ئێران ئەزموونی شۆڕشیی ئیسلامیی خۆی هەناردەی عێراق کردووە و حەشدی شەعبی لەشێوەی سوپای پاسداران دامەزراندووە و لەگەڵ تورکیاش باسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، کە هیچ پەیوەندیی بەو وڵاتانەوە نییە و ”شکاندنی بەرچاوی شکۆ و سەروەریی عێراقە“.
هەڵگورد جندیانی ئاگاداری فوئاد مەعسوم دەکاتەوە، کە ”دوور نییە“ عێراقییەکان ”ھەڵوێستێکی نابەجێ و دوور لەعورف و یاسا بەرامبەر بەڕێزتان ئەنجام بدەن“ و هەر کاردانەوەیەکیش لە دژی سەرۆک کۆماری عێراق، بە دژایەتیی گەلی کوردستان دەزانێت.
جندیانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە فوئاد مەعسوم رێز لە ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بگرێت، کە ئەوی گەیاندە ئەو کورسیی و پێگەیە و داوای لێ دەکات هەڵویستێکی جوامێرانە“ بنوێنێت و نامەی وازهێنانی لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات و ”تیایدا چاونەترسانە بەروونی وەکو کوردێک بۆ جیھان روونی بکەنەوە، کە چ زۆردارییەک بەرامبەر بەمیللەتەکەت دەکرێت“.
دەقی پەیامەکە:
نامه‌یه‌كى كراوه بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمارى عراق، فه‌خامه‌تى سه‌رۆك د. محمد فوئاد مه‌عسوم.
جه‌نابى سه‌رۆك سڵاوتان لێبێت.
لاى به‌ڕێزتان روون و ئاشكرایه كه كوردستانى باشوور به‌ره‌و وه‌چه‌رخانێكى مه‌زن له‌مێژووى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان هه‌نگاوى زۆر پێشكه‌وتووى ناوه كه لهسهربهخۆیدا به‌رجه‌سته‌بووه ، رۆژ دوایی رۆژ كاردانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عراق به‌رامبه‌ر به‌كوردستان توندر و دوژمنانهتر ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و په‌له‌مانیان خستۆته خزمه‌ت ماكینه‌ى دژایه‌تیكردن و تێكشكاندنى ویستى ره‌واى گه‌لى كوردستان.
فه‌خامه‌تى سه‌رۆك .…
ده‌زانم به‌ڕێزتان به‌قورئانى پیرۆز سوێندى یاسایتان خواردووه كه یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تى عراق بپارێزن ، به‌ڵام گومانم له‌وه نییه كه جه‌نابیت ئه‌و هه‌موو پێشێلكارى سه‌روه‌رى عراق نه‌بینن كه له‌لایه‌ن وڵاتانى ده‌وروپشتى عراقه‌وه به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى عراقه‌وه ده‌كرێت ، به‌تایبه‌تى ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانى ئێران كه بهرێژهیهكه گه‌یشتۆته ئاستى ئه‌وه‌ى عراق وه‌كو باخچه‌یه‌كى پشته‌وه‌ى ئێرانى لێهاتووه ، جه‌نابیشتان باش ئاگادارى ئه‌و شه‌ڕه مه‌زهه‌بیه قێزه‌ونه‌ن كهوهكیلهكانى ئێران له‌عراق له‌دژى تایهفهیكدا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى رێكخراوێكى توندڕه‌وى ترسناكى وه‌كو داعش و هاوشێوه‌كانى، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئێران ئه‌زموونى هه‌نارده‌كردنى شۆرشی ئیسلامى ئێرانى به‌ته‌واوه‌تى له‌عراق پراكتیزهكردووه كه دوایین نمونه‌ى ترسناكى، دامه‌زراندنى سوپاى پاسداران بوو له‌ناو به‌رگێكى گوماناوى به‌ناوى (الحشد الشعبی) كه‌هه‌مان نمونه‌ى له‌لوبنان به‌ناوى (هێزه‌كانى حزب الله) جێبه‌جێكردووه‌و له‌ئێستادا ئه‌م هێزانه لهسوپاى لوبنان به‌هێزترن و له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كاتێك هه‌ردوو وڵاتى هاوسێى عراق (توركیا و ئێران) خۆلهپرسی ریفراندۆمى كوردستان ههڵدهقولتێنن كهپرسێكى ناوخۆیی عراقه، ئه‌وه‌ش شكاندنێكى به‌رچاوى شكۆ و سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تى عراقه.
سه‌رۆك مه‌عسوم....
وابزانم فشاره‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه فه‌خامه‌تتان بتوانن رێگرى لێبكه‌ن به‌تایبه‌تیش پێگه‌ى سه‌رۆك كۆمار له‌ده‌ستورى عراقدا ته‌نها ته‌شریفاتی و سیادییه بۆیه له‌م ساته‌دا پێویسته جه‌نابتان ئه‌و راستییه د‌رك بكه‌ن كه دوور نییه هه‌ڵوێستێكى نابه‌جێ و دوور له‌عورف و یاسا به‌رامبه‌ر به‌ڕێزتان ئه‌نجام بده‌ن كه‌له‌راستیدا له‌هه‌مان كاتیش‌دا دژ به‌گه‌لى كوردستانیشه‌وه ده‌بێت چونكه به‌ڕێزتان نوێنه‌رایه‌تى كورد ده‌كه‌ن له‌ناو به‌رزترین پێگه‌ى سیاسی له هه‌ره‌مى ده‌وڵه‌تى عراقدا.
گه‌وره‌م جه‌نابی سه‌رۆك مه‌عسوم …
هه‌رگیز مێژوو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى ئێوه له‌بیر ناكات كاتێك به بڕوانامه‌یه‌كى به‌رزه‌وه رێگاى سه‌ختى پڕنههامهتى و مه‌ترسی پێشمه‌رگایه‌تیتان هه‌ڵبژارد و تاكۆتایی كۆڵتان نه‌دا ، ئێستاش جه‌نابتان له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تى عراقدا دانیشتون به‌چاوى خۆتان ئیراده‌ى گه‌لى كوردستانتان بینى بۆ جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆبوونى كوردستان ئه‌وه‌ش شتێكى نوێ نییه بۆ به‌ڕێزتان كه له‌دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانن كه‌خاوه‌ن درووشمى (مافى چاره‌ى خۆنوسین)ى هه‌ڵگرتووه‌و خه‌باتى بۆ كردووه، بۆیه پێویسته جه‌نابت رێز له‌ئیراده‌ى گهلهكهتهوه بگریت كهئێوهى گه‌یانده ئه‌م كورسی و پێگه‌یه، داوا له‌جه‌نابتان ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه كه لهههڵویستێكى جوامێرانه‌دا وازهێنانى خۆتان به‌فه‌رمى پێشكه‌ش به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به‌ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانى عراق بكه‌ن، تیایدا چاونه‌ترسانه به‌روونى وه‌كو كوردێك بۆ جیهان روونى بكه‌نه‌وه كه چ زۆردارییه‌ك به‌رامبه‌ر بهمیللهتهكهتهوه ده‌كرێت، ئه‌وسا جه‌نابتان له‌ناو دڵ و ویژدانى هه‌موو كوردێك ده‌بیت، له‌باشوور بێت یان هه‌ر پارچه‌یه‌كى تر‌ى داگیركراو به ماندیلاى كوردستان وێنا ده‌كرێیت و وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ئاسمانى كوردستاندا هه‌تا هه‌تایه به‌جوانى ده‌دره‌وشێیته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بێده‌نگیت له‌به‌غدا ده‌بێت هۆى تێكشان و بچووكبوونهوهو ونبوونى به‌ڕێزتان له‌ناو دێڕه‌كانى مێژوودا، بێگومان ئه‌وه‌ش له‌سه‌رۆك مه‌عسوم و له د. فوئادى پێشمه‌رگه چاوه‌ڕوانكراو نییه.
بچوكت
هاوڵاتى هه‌ڵگورد عبدالوهاب جندیانى
هه‌ولێر 26-9-2017
باسنيوز
