ھاتوچۆی گەرمیان خاوەن ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکان ئاگادار دەکاتەوە
نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند: "سەرجەم ئەو ھاووڵاتییانە ئاگادار دەکەینەوە، کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی (فحێ مۆقت)ی ڕەسەنن و مۆدێلیان سەروو ساڵی (2000)ە و کارتی زانیاریی ھەرێمی کوردستانیان ھەیە، بە مەبەستی تۆمارکردنیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، بە پێی ڕێنمایی 1ی ساڵی 2017ی وەزارەتی ناوخۆ، بە مەبەستی تۆمارکردن و وەرگرتنی تابلۆی ژمارە سلێمانی، سەردانی ھاتوچۆی سلێمانی بکەن".
گوتیشی: "ھاووڵاتییان بۆ ئەو مەبەستە، دەتوانن تا ڕۆژی 12/10/2017 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی بکەن".
باسنیوز
