ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزی به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له ریفراندۆم تۆماركراوه
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان له كوردستان به‌رده‌وامه و هاووڵاتیانی كوردستانیش به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه ده‌ستیان به ئاهه‌نگگێڕان كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه نافه‌رمییانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌زۆرینه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان رێژه‌یه‌كی به‌رزه و پێشبینیش ده‌كرێت زۆرترینی ده‌نگه‌كانیش بۆ (به‌ڵێ)ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان رێژه‌ی به‌شداربووان له ته‌واوی كوردستان زیاتر له 80%یه‌و له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كیش به‌م شێوه‌یه‌یه( خانه‌قین 96% ، سۆران 80%، خورماتوو 67%، شنگال 92%، گوڵاڵه 87.5%، قه‌ره‌ته‌په 62.5%، جه‌باره 62.5%، سێمێل 92%، ئاكرێ 95%، هه‌ریر 95%، به‌رده‌ڕه‌ش 92%، شێخان 90%، زاخۆ 94%).
هه‌روه‌ها به‌پێی گوته‌ی په‌یامنێران ئێستا له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی دهۆك و كه‌ركووك و زۆرینه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان كوردستانیان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاهه‌نگی خۆشیی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه و به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگی به‌ڵێ ده‌گێرن.
bas news-
