نوێترین ئاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانیی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
نوێنه‌رانی حزبه كوردستانییه‌كان له شارۆچكه‌كانی خانه‌قین، جه‌له‌ولا، قه‌ره‌ته‌په، جه‌باره، مه‌نده‌لی و سه‌عدیه، ئاماری ناره‌سمیی به‌شداریی خه‌ڵكیان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌و شێوه‌یه‌یه:
له خانه‌قین له كۆی 86 هه‌زار كه‌س كه مافی به‌شداربوونیان هه‌بووه، نزیك به 71 هه‌زار كه‌س ده‌نگیان داوه، واته رێژه‌ی به‌شداری 96% بووه.
له جه‌له‌ولا 41 هه‌زار كه‌س مافی به‌شداربوونیان هه‌بووه له‌و ژماره‌یه 35 هه‌زار و 888 كه‌س ده‌نگیان داوه، واته رێژه‌ی به‌شداری 87.5% بووه.
له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په 25 هه‌زار و 499 كه‌س مافی به‌شداربوونیان هه‌بووه و 16 هه‌زار كه‌س ده‌نگیان داوه، واته رێژه‌ی به‌شداری 62.5% بووه. شایه‌نی باس كه زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه، توركمان و عه‌ڕه‌بن.
له جه‌باره، 10 هه‌زار و 986 كه‌س مافی به‌شداربوونیان هه‌بووه‌و له‌و ژماره‌یه هه‌شت هه‌زار و 346 كه‌س ده‌نگیان داوه، واته رێژه‌ی به‌شداری 76% بووه.
به هۆی چه‌ند رێگرییه‌كه‌وه، دانیشتووانی مه‌نده‌لی نه‌یانتوانیوه له شوێنی خۆیان ده‌نگ بده‌ن، بۆیه 10 هه‌زار و 461 كه‌سی دانیشتووی مه‌نده‌لی، له شارۆچكه‌ی خانه‌قین ده‌نگیان داوه.
هه‌روها له شارۆچكه‌ی سه‌عدیه 31 هه‌زار و 851 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه و 12 هه‌زار و 402 كه‌س ده‌نگیان داوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئماره‌ی ناڕه‌سمی، ڕێژه‌ی به‌شداری له پارێزگای كه‌ركووك نزیكه‌ی 80% بووه و له سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وایش 80% بووه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسیی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگدان له كۆی ناوچه‌كانی باشووری كوردستان 80% بووه.
kdp-
