ئەشواق جاف: لەسەر سندووقەکانی دەنگدان روحی شەھیدەکانمان ئاسوودە دەکەین
ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووی گرنگە لە ژیانمدا، کاتێک بە دەنگی (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکەم دەدەم".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو: "جێگەی خۆشحاڵییە کە دەبینم ھەموو کوردێکی دڵسۆز ھەڵوێستی کوردانە دەنوێنێ و لە پێناوی، بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ ڕیفراندۆم دەکات".
ئاماژی بەوەشکرد:" ئەمڕۆ ھەموومان بەدەنگی (بەڵێ) تۆڵە لە عەبادی و حکوومەتەکەی دەکەینەوە، ھەرواھا لەسەر سندووقەکانی دەنگدان ڕۆحی شەھێدەکانمان ئاسوودە دەکەین".
باسنێوز
