لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كه‌ن
له ئاگادارییەكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر له به‌شێكیدا هاتووه"جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌موو شار و شارۆچكه‌و سووچێكی ئه‌م نیشتمانه ئاهه‌نگ و شایی و كه‌رنه‌ڤال سازبكه‌ین به‌ڵام به‌شێوه‌ی شارستانی و دوور له‌هه‌ر زێده‌رۆیی و ته‌قه‌كردن و نه‌ریتی ناشارستانی كه ببێته مایه‌ی ئازار‌و مه‌ترسی بۆسه‌ر هاونیشتمانیانمان و ناره‌حه‌تبوون و نیگه‌رانی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مرۆ له‌كوردستانن بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و دلنیابوون له به‌رێوه‌چوونی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و درووست".
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر جەختی كردووه‌ته‌وه كه "بۆیه له هه‌مبه‌ر هه‌ر كارێكی نایاسایی له ته‌قه‌كردن و شێواندنی ره‌وشی ئه‌مینی پایته‌خت ناچار ده‌بین رێوشوێنی توند و هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایی و سزادان له‌به‌رامبه‌ریان بگرینه به‌ر".
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه كه نەوزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر هه‌لوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تیش خه‌ڵكی هه‌ولێر بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بەرز دەنرخێنێت، بەڵام دووپاتی دەكاتەوە نابێت لە خۆشی دەربڕین یاسا شكێنی بكرێت.
باس‌نیوز
