لە سلێمانی ھاووڵاتیان بە گڕوتینی زۆرەوە دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان دەدەن

 لە سلێمانی ھاووڵاتیان بە گڕوتینی زۆرەوە دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان دەدەن
بەشێکی زۆری ھاووڵاتیانی لە سلێمانی بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردەوارییەوە بەشداریی پڕۆسەی ڕیفراندۆم دەکەن و خوازیارن ئەم ڕیفراندۆمە سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی بەدواوە بێت.

لە سلێمانی ڕاگەیانرا: "پڕۆسەی دەنگدان لە شاری سلێمانی بەردەوامە و ھاووڵاتیان بە گڕوتینێکی زۆرەوە ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن بۆ ئەوەی بە دەنگی (بەڵێ) بەشداریی ڕیفراۆندۆمی سەربەخۆیی بکەن.

ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی، دەنگدان بە ڕیفراندۆم بە پرسێکی نیشتمانیی گرنگ و چارەنووسساز دەزانن، بە جۆرێک پێیان وایە ئامانجی سەرەکی لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ دامەزراندنی کیانێکی سەربەخۆیە و کوردیش مافی ئەوەی ھەیە خاوەنی دەوڵەتی خۆی بێت.

پرۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرجەم هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و هەتا کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوامە.










باسنیوز
Top